لە باکووری کوردستان ٢٦ مامۆستای ئایینی بە تۆمەتی پێشكەشكردنی وتاری هەینی بە كوردی دادگایی كراون

لە باکووری کوردستان ٢٦ مامۆستای ئایینی بە تۆمەتی پێشكەشكردنی وتاری هەینی بە كوردی دادگایی كراون

پەیامی کورد … لە باکووری کوردستان ٢٦ مامۆستای ئایینی بە تۆمەتی پێشكەشكردنی وتاری هەینی بە كوردی دادگایی كراون

 

سەرچاوەكانی هەواڵی باكوری كوردستان باس لەوەدەكەن هەمان ئەو رۆژەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لە شاری ئامەد بە زمانی كوردی شیعرێكی خوێندبوەوە، لە ئیستەنبوڵ ٢٦ مامۆستای ئایینی بە تۆمەتی ئەوەی وتاری نوێژی هەینیان بە كوردی خوێندوەتەوە دادگایی كراون.

 

بەپێی ئەو سەرچاوانە لە كۆی ئەو ٢٦ مامۆستا ئایینیە كوردە، ١١ كەسیان زیندانی كراون و ١٥ كەسی دیكەش بە مەرجی واژۆكردنی رۆژانە لە بنكەكانی پۆلیس بە شێوەی كاتی ئازادكراون.

 

ئەو ٢٦ مامۆستا ئایینیە كوردە لە رۆژی سێی تەموزدا لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە ئیستانبوڵ دەستگیركرابوون.

 

لای خۆیەوە حسێن بۆغاتەكین پارێزەری ئەو مامۆستایانە ئاشكرای كردووە، كە لە هۆڵی دادگادا، پێش بەڕێوەچوونی دادگاكە و تەنانەت گەیشتنی مامۆستاكان و بەرگریی لە خۆیان، بڕیاری دادگایان لە كۆمپیۆتەرەكەدا بینیوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە