وەزیری تەندرووستی هەرێم داوای گرتنەبەری ڕێکاری تووند دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل ڤیرووسی کۆرۆنا

وەزیری تەندرووستی هەرێم داوای گرتنەبەری ڕێکاری تووند دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل ڤیرووسی کۆرۆنا

پەیامی کورد    ...    وەزیری تەندرووستی هەرێم داوای گرتنەبەری ڕێکاری تووند دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل ڤیرووسی کۆرۆنا

وەزیری تەندرووستی هەرێم دەڵێت، بەهاتنی وەرزەكانی پاییز و زستان، پێویستە رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تووندتر بكرێن، بۆیە لەچەند رۆژی داهاتوودا لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و بەرێكارەكاندا دەچنەوە.
دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ هاتنی وەرزەكانی پاییز و زستان و ساردتربوونی كەشوهەوا و هەڵكشانی ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا، پێویست دەكات رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا تووندتر بكرێنەوە، بەتایبەت لەسەر ئاستی تاكەكەسی.
وەزیری تەندرووستی هەڵكشانی ژمارەی تووشبوون بە پەتاكەی دووپاتكردەوە، بۆیە ئاشكرایكرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، بۆ پێداچوونەوە بەو رێكار و رێنماییانەی بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤیرووسەكە گیراونەتەبەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە