پەیامی کورد ... نەوزاد ئەدهەم بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان لە بەردەوامی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە و دەشڵێت "بەشە خۆراكی دوو مانگ ئامادەیە و دەست بەدابەشكردنی دەكرێت".
لەوبارەیەوە نەوزاد ئەدهەم لەلێدوانێكدا رایگەیاند، لەئێستادا لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستكراوە بەدابەشكردنی ئارد، زەیت، شەكر و برنج، رەنگە لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە هەندێك پاش و پێش هەبێت لە رۆژی دابەشكردنی خۆراكدا، بەڵام دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان كە وا لە سایلۆكانی خۆراكدا، زەیت، شەكر، برنج و گەنم بوونی هەیە و پێش ئەم رێگریە رۆژانە پێداویستییەكان رەوانەكراوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، بەشە خۆراكی دوو مانگ لە كۆگاكاندا ئامادەیە و دەستكراوە بەدابەشكردنی، لەئێستاشدا بەردەوامن لەكاركردن و نووسرای تایبەت بۆ سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەكانمان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانكراوە تا قەدەغەی هاتووچۆ كارەكانمان رانەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە