پەیامی کورد... سەرۆك كۆماری ئازەربایجان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان و له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه له كۆشكی كۆماری پێشوازیی لێ كرا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، جه‌خت له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/7/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته ئازه‌ربایجان و له‌لايه‌ن ئيلهام عه‌ليێڤ، سه‌رۆكى ئازه‌ربايجانه‌وه له كۆشكى كۆمارى پێشوازى لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و گه‌شتيارى و وزه‌دا و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سهرمايهگوزارييان بۆ كۆمپانياكانى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوی عێراق تاوتوێ كرد.
جه‌ختیش له گرنگيى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانهيهكى گشتيى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه، كه پێشتر بڕيارى لێ دراوه و باسى ڕێكاره‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوويهكى نزيكدا بكرێته‌وه و كار بكات بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها دوايين ڕێكار و هه‌نگاوه‌كانى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى هه‌ولێر ـ باكۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى ديكه‌ى عێراق و ئاسانكارى بۆ پێدانى ڤيزا و ئاڵوگۆڕى سه‌ردان و شانده‌كانى هه‌ردوولا، خرايه به‌ر باس.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌دا كه به ئاماده‌بوونى شاندى هه‌ردوولا و به‌شداريى هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى عێراق له باكۆ به‌ڕێوه چوو، كه‌ناڵه‌كانى په‌يوه‌ندى و ڕێكاره‌كانى به‌دواداچوونى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لا بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، تاوتوێ كران و بڕيارى پێويستيان له‌باره‌وه درا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە