پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە پەیامێک ڕادەگەینێت
وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مووچه‌ی مانگی (نیسان/٤)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران، به‌لێبڕینی رێژه‌ی ٢١% دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه ٢٥ی ئه‌م مانگه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه بكرێت، سه‌باره‌ت به لێبڕینیش بڕیاردراوه به‌هه‌مانشێوه‌ی مانگه‌كانی رابردوو ٢١% بۆ فه‌رمانبه‌ران و ٥٠% بۆ پله تایبه‌ته‌كان بمێنێته‌وه.
١٢ی ئه‌م مانگه، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌میانەی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانووستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان رایگه‌یاند، "لێبڕینی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو به لێبڕینی ٢١% دابه‌ش ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ناتوانن به‌بێ لێبڕین مووچه دابه‌ش بكه‌ن، ئه‌و بوودجه‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت، به‌شی مووچه‌ی ٦٨٢ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌كات، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە