ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە پشووی فەرمی دام و دەزگاکان

ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە پشووی فەرمی دام و دەزگاکان

پەیامی کورد    ...    ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پشووی فەرمییەوە بڵاو کردەوە.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

دوابەدوای كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەن ژمارەیەك بڕیاری پەیوەست بەپشووی ناوەندەكانی خوێندن دەركرد، لەم بارەیەوە بەپێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە لەبارەی ئەم بابەتەوە بخەینەڕوو.

پشووەكان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:

١. لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی / ئەهلی) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٦ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٣/١٠ دەبێتە پشووی فەرمی، و (ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار)، و ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٢٤ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

٢. لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (حکومی و تایبەتەکان) لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٢٩ تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتـی ٢٠٢٠/٣/٣١ دەبێتە پشـووی فەرمی (کە ڕۆژانی ١١ - ٢٠٢٠/٣/٢٣ لەخۆ دەگرێت وەک پشووی ساڵانەی خوێندن لە بەهار)، و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/١ خوێندن لەو شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.

٣. بەڕێزان هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەیان هەیە کە بە پشوو ئەژمارکراون بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠.

٤. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی دەوامی دایەنگە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیان پێ دەدرێت بە ڕەچاوکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە و مەبەستەکانی دەرچوونی.

 

د.جوتیار عادل

ووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

٢٠٢٠/٢/٢٦

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە