هائارتس : ئیسرائیل و بەحرەین باسی مەترسیەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکەیان کرد

هائارتس : ئیسرائیل و بەحرەین باسی مەترسیەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکەیان کرد

پەیامی کورد     ...  هائارتس : ئیسرائیل و بەحرەین باسی مەترسیەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکەیان کرد

 بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی هائارتس‌ لە گەشتی ڕۆژی پێنجشەممەی یائیر لاپید بۆ بەحرەین، ئیسرائیل و بەحرەین دەربارەی بەرپەرچدانەوەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران گفتوگۆیەکی جیددیان کرد و بیر و بۆچوونیان گۆڕییەوە.

یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لە مەنامە بە سەر کردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەم گەشتەیەدا لەگەڵ حمد بن عیسی ئال خەلیفه، پاشای بەحرەین، دیداری کرد. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەم چاوپێکەوتنەی «گەرم و دڵخۆشکەر» و نیشانەیەک بۆ«هاوکاری» دوو لایەنە ناو برد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە