دەستبەسەرکرانی دوو خوشک لە شاری بانە

دەستبەسەرکرانی دوو خوشک لە شاری بانە


پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی دوو خوشک لە شاری بانە


دوو خوشکی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ڕۆیا دەوڵەتی و ڕۆژین دەوڵەتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو دوو خوشکە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بانە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ڕۆژین دەوڵەتی و ڕۆیا دەوڵەتی و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەیان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە