پەیامی کورد ... رێكخراوی ئێزیدی بۆ به‌دۆكیۆمێنتكردن دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی نوێی به‌كۆمه‌ڵی له قه‌زای شنگال راگه‌یاند و ده‌سه‌ڵاتدارانی لێ ئاگادار كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رێكخراوی ئێزیدی بۆ به‌دۆكیۆمێنتكردن رایگه‌یاند كه به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی شنگال و رێكخراوه‌كه‌یان تیمێكی به‌دواداچوون بۆ ده‌نگۆی بوونی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی نوێ له نزیك بینای به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی شنگال پێكهات.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت: "پێده‌چێت گۆڕه‌كه 6- 10 ته‌رمی قوربانیانی ئێزیدی تێدابێت كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه فیشه‌ك نراوه به‌سه‌ریانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ده‌ستبه‌جێ لێدوانه‌كان و زانیارییه‌كان تۆماركران و فه‌رمانگه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عیراقی لێ ئاگاداركرایه‌وه و چوارده‌وری شوێنه‌كه گیرا و بڕیاره سبه‌ینێ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی رێكخراوه‌كه‌وه سیاجی بۆ بكرێت.
رێكخراوی ئێزیدی بۆ به‌دۆكیۆمێنتكردن راشیگه‌یاند كه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند ئاگادارده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و لێدوانه‌كان تۆمار بكات تا له دواتردا گۆڕه‌كه هه‌ڵده‌درێته‌وه.
له 3 ی ئابی 2014، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه قه‌زای شنگال و خستیانه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه و به‌شێك له هاوڵاتیانی ئاواره‌بوون و به‌شێكیش له كچ و ژن و پیاوه‌كانیان كه‌وتنه ده‌ست ئه‌و چه‌كدارانه كه دواتر بازرگانی به ژماره‌یه‌ك له كچ و ژنانی شنگاله‌وه كرا، ئه‌وه‌ش له نێو ناوه‌نده جیهانی و ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌نگی دایه‌وه.
دوای ساڵێك و سێ مانگ لە داگیركاری شنگال، رۆژی 13 ی تشرینی دووەمی 2015، ئازادكردنی شنگال ڕاگەیەنرا.
وێستگه نیوز
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە