پەیامی کورد ... قارەمانی پێشووی بۆکسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران خەڵکی " شاری سنە " بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا .
حاجی ڕەسووڵی کە چەند ڕۆێک لە نەخۆشخانە بە هۆی کۆرۆناوە لە ژێرچاودێری بوو شەوی ڕابردوو لە دوای تێکچوونی باری تەندرووستییەوە کەوتە حاڵەتی غەیبووبەوە و دواتر گیان لە دەستدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مەسعوود حاجی ڕەسووڵی ، ئەندامی پێشووی تیمی نەتەوەیی بۆکسی ئێران ل ەدەیەکانی ٥٠ و دارای مەدالیای زێڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بۆکس ، لە حاڵێکدا کە چەند ڕۆژێک بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانە لە ژێرجاودێری بوو ، شەوی رابردوو لە دوای جوونە ناو حاڵەتی غەێبووبەوە گیانی لە دەستدا
جێگای ئاماژەدانە حاجی ڕەسووڵی خاوەنی بڕوانامەی دۆکتۆرای وەرزش و زانستی لەش و توندرووتی و هەروەها بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی بەکارهێنانی مەواد و تێکچوونی ڕەفتاریو ئەەندامی شاندی زانستی زانکۆی ئازادی بەشی شاری ئیسلامشار بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە