قات و قڕی و برسیەتییەکی مەترسیدار لە کۆریای باکوور لە ڕێدایە

قات و قڕی و برسیەتییەکی مەترسیدار لە کۆریای باکوور لە ڕێدایە

پەیامی کورد     ...     ئەمریکا هەواڵی مەترسی قات و قڕی و برسیەتی دەدات لە کۆریای باکوور .

مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کۆریای باکوور مەترسی ڕاستەقینەوەی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی جۆرێکی نوێی ڤیرووسی کۆرۆنا و قات و قڕی و برسیەتی بوونی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، کەناڵی تەلەفزیۆنی فۆکس نیووز ، قسەکانی پۆمپێئۆی بڵاوکردەوە کە ڕاێدەگەێنێت :  " مەترسی بڵابوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ، برسیەتی و کەمبوونی خواردەمەنی لە کۆریای باکوور بوونی هەیە . ئێمە هەموو ئەمانە لە نزیکەوە دەبینین چوونکە ئەمە دۆخێکی ڕاستەقینەیە کە دەتوانێ لە سەر بەرنامەکانی ئێمەدا لە ڕاستای " نا ئەتۆمی کردن " ی کۆریای باکوور لە کۆتایی دا کاریگەری هەبێت .

لەم دواییانە هەندێک قسە و باس بڵاوبووەوە دەربارەی نەخۆشی و تەنانەت مردنی کیم جوونگ ئوون ، ڕابەری کۆریای باکوور و چەند ڕۆژ پێشتریش ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست نووسی لەم ووڵاتەدا مەترسی و وەحشەت کەوتووەتە ڕێ ، ، دانیشتوانی خۆجەیی خەریکی کڕینی کەل و پەلی گرینگ و سەرەکی خۆیانن و باڵەفڕەکان بەردەوام بە سەر پیوونگ یانگ ی پایتەختەوە لە حاڵی فڕینن .

بە ووتەی سەرچاوەکان ، دانیشتووانی کۆریای باکوور دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی هەموو شتێک ، لەوانەش کەل و پەلی خاوێن کەرەوەی جل شۆشتن و تاکوو برێنج ، ئێلێکترۆنیک و " الکل " ، کۆنسێرڤ و جگەرە هەموو جۆرە شتێک دەکڕن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە