سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دکتۆر قەدری یڵدرم کرد

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دکتۆر قەدری یڵدرم کرد

پەیامی کورد … سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دکتۆر قەدری یڵدرم کرد

 

سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی (دكتۆر قەدری یڵدرم) كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ئاكادیمیسیەنی كورد لە باكوور و مامۆستای هەردوو زانكۆی دیاربەكر و ماردین بڵاوکردەوە.

 

دەقی پەیامەکە:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ئاكادیمیسیەنی كورد لە باكوور و مامۆستای هەردوو زانكۆی دیاربەكر و ماردین (دكتۆر قەدری یڵدرم)ـمان بیست. توێژینەوە و هەوڵ و ماندووبوونەكانی دكتۆر قەدری یڵدرم بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەب و مێژووی كورد جێگەی پێزانینە و، لەدەستدانی كەسایەتییەكی وەك دكتۆر قەدری خەسارەتێكی گەورەیە.

 

سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و هەموو ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

 

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

٢٧ـی ئاداری ٢٠٢١

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە