پەیامی کورد …یەک میلیۆن ڤاكسینی ڤایزەر گەیشتە عیراق
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق گەیشتنی كاروانێكی تری ڤاكسینی دژە كۆرۆنای راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێك وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردوە كە پاش بەدەستگەیشتنیان ڤاكسینەكان دابەشدەكەن بەسەر پارێزگاكاندا.
لەوبارەیەشەوە كۆمپانیای گشتی بە بازاڕكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە، كاروانێكی نوێی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەجۆری فایزەر گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە زیاتر لە یەك میلیۆن ڤاكسینە.
راشیگەیاندوە، لە یەك كاتدا دەستیانكردوە بە دابەشكردن و رەوانەكردنی ڤاكسینەكان لەناو بەرادی تایبەتدا بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە