پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیمارات
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته ئیمارات.
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گەیشتە ئیمارات و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاته‌وه پێشوازی لێكراوه، بڕیاریشه ژماره‌یه‌ك دیدار ئه‌نجامبدات و پاشانیش سه‌ردانی به‌حره‌ین بكات.
٢٤ی ئەم مانگە مایك پۆمپیۆ به‌سه‌ردانێكی فەرمی له ته‌ل ئەڤیڤ پایته‌ختی ئیسڕائیله‌وه گه‌یشته خارتوومی پایته‌ختی سودان، بەوەش بوە یەکەم فڕۆکە کە لە ئیسڕائیلەوە راستەوخۆ بەرەو سوودان بفڕێت و رایگەیاند، "دڵخۆشه كه سه‌رنشینی یه‌كه‌م گه‌شتی فه‌رمی راسته‌وخۆی نێوان ئیسڕائیل و سوودان بوە".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا پۆمپیۆ رایگه‌یاندوه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگی ئابووری و بازرگانییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە