پەیامی کورد ... خامنەیی هێرشی کردە سەر خەڵکی ئێران و ڕایگەیاند ئەوانەی وێنەکانی قاسم سلیمانی یان دڕاند و بن پێیان کرد ئێرانی نین .
عەلی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند، رووداوه‌كانی رابردوو نابێت له‌بیر بكرێن و رووداوی ده‌گمه‌ن بون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوای ٨ ساڵ له‌ئاماده‌نه‌بوونی، عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ووتاری رۆژی هه‌ینی تاران پێشكه‌شكرد.
عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند، " دو هه‌فته‌ی رابردوو كه تێپه‌ڕی ده‌گمه‌ن و پڕ بوون له‌رووداو، رووداوی تاڵ و شیرینمان به‌سه‌ردا هات، ده‌بێت وانه‌یان لێوه‌فێربین".
وتیشی: " ده‌یان ملیۆن لهئێرانیهكان و سه‌دان هه‌زار عێراق و چه‌ندین ووڵاتی دیكه بوو بۆ سوپاسكردن و وه‌فا له‌به‌رامبه‌ر خوێنی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی قودسی سوپای پاسداران هاتنه‌سه‌ر شه‌قام و گه‌وره‌ترین پێشوازیان لێی كرد.دواتریش خامنەیی هێرشی کردە سەر خەڵکی ئێران و ڕایگەیاند ئەوانەشی کە وێنەکانی قاسم سلیمانی یان دڕاند و بن پێیان کرد ئێرانی نین
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، " كاتێك كه سوپای پاسداران ئێران پێگه‌كانی ئه‌مریكای كرده ئامانج، رۆژێكی گرینگی مێژووی بوو، رۆژه‌كان ته‌واو ده‌بن به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و رۆژانه له‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كان ده‌مێننه‌وه، ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌باوه‌ڕی ئێمهكۆمهڵگهیهكی خۆڕاگر‌و سوپاسگوزاره، به‌درێژایی ساڵانی رابردو گه‌لی ئێران سوپاسگوزار بون".
ئه‌وه‌شی وت: "زیاتر له ٤١ ساڵه به‌رده‌وام گه‌لی ئێران سه‌ركه‌وتن تۆمارده‌كات".
دواین ئاماده‌بونی خامنه‌ئی له‌نوێژی هه‌ینی وڵاته‌كه‌ی بۆ ساڵی ٢٠١٢ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تێیدا وه‌ڵامی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكای دایه‌وه كه ناوبراو رایگه‌یاندبوو، هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌مریكا كراوه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران.
به‌شداریكردنی خامنه‌یی له نوێژی هه‌ینیدا دوای ئه‌وه دێت، كه سێی ئه‌م مانگه قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران له‌هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕرۆكهوانی ئه‌مریكا له به‌غدای پایته‌خت كوژرا كه یه‌كێك بو له كه‌سایه‌تیه نزیكه‌كانی خامنه‌یی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە