پەیامی کورد ... خامنەیی ئێمانۆئێل ماکرۆن بە ساویلکە ناو دەبات و ڕەخنەی تووندی لێدەگرێت .
ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەخنە لە ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا دەگرێت بەهۆی هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنی دانووستانی راستەوخۆ لە نێوان واشینتۆن و تاراندا.
کەناڵی فەرمی ئێران لە زاری ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە، "سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت کۆبونەوەیەک لەنێوان ئێران و ئەمریکادا چارەسەری هەمو کێشەکان دەکات، ماکرۆن بەو قسەیەی یان ئەوەتا ساویلکەیە یاخود دەستی لەگەڵ ئەمریکادا تێکەڵکردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێک لە ڕێگاکانی وەستاندنی دەستوەردانە سیاسییەکانی ئەمریکا ڕەتکردنەوەی وتوێژکردنە لەگەڵیدا، ئەمە مانای ئەوەیە ئێران چۆک بۆ فشارەکانی ئەمریکا دانادات".
لەمیانەی کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا هەوڵیدا کۆبونەوەیەک ڕێک بخات لە نێوان دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێراندا، بەڵام هەوڵەکانی بێئەنجام بو.
رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی، "ئەوانەی پێیان وایە دانووستان لەگەڵ دوژمن کێشەکانمان چارەسەر دەکات ئەوا لە سەدا سەد هەڵەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە