خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران دەستیپێکرد

خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران دەستیپێکرد

مامۆستایانی کورد لە شارەکانی کوردستان، هاوکات لەگەڵ مامۆستایان لە شارەکانی دیکەی ئێران، لەبەردەم ئیدارەکانی پەروەردەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
 


 ئەمڕۆ پێنجشەمە 2018/5/10 مامۆستایانی کورد لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە، مەریوان و سەقز هاوکات لەگەڵ مامۆستایان لە شارەکانی دیکەی ئێران لەبەردەم ئیدارەکانی پەروەردە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

یەکیک لە مامۆستایانی شاری سەقز بە ڕێکخراو مافی مرۆڤیی هەنگاو-ی راگەیاند, "ئێمە خوازیاری خویندن بە زمانی دایکی، هەروەها باشتربوونی دۆخی پەروەردەین".

هاوکات لە شاری کرماشان، مامۆستایانی کورد بە گوتنەوەی سروودی "هاوڕێی قوتابی (یار دبستانی)" لەبەردەم ئیدارەی پەروەردەدا کۆبوونەتەوە و خوازیاری جێبەجێبوونی خواستەکانیانن

مامۆستایانی کورد لە شاری مەریوان وێڕای پێداگری لەسەر جێبەجێبوونی خواستە سەرەتاییەکانیان، خوازیاری خوێندنی خۆڕایی بۆ قوتابیان بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە