ئاخوندێکی پارێزەری کورد بە تاوانی هاوکاری کردنی بۆ قاچاخی کۆچبەران لە فەڕەنسا دەستبەسەر کرا

ئاخوندێکی پارێزەری کورد بە تاوانی هاوکاری کردنی بۆ قاچاخی کۆچبەران لە فەڕەنسا دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد   ...   ئاخوندێکی ئێرانی بە تاوانی هاوکاری بۆ قاچاخی کۆچبەران لە فەڕەنسا، سزای زیندانی بە سەرداسەپێندرا

ئاخوندێکی ئائینی ئێرانی کە لە پەنابەرانی سیاسی لە فەڕەنسایە، بە بۆنەی هاوکاری کۆچبەران بۆ تێپەڕبوونی نائاسایی لە کاناڵی مانشەوە بۆ بەریتانیا، سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا کە جێبەجێ بوونی دوو ساڵ لەم سزایە بێ گەڕانەوەیە.

دادگایەک لە فەڕەنسا بە دەرکردنی ئەم حوکمە ڕایگەیاند : پەنابەری ۳۹ ساڵەی ئێرانی لە کۆتاییەکانی ساڵی ۲۰۱٨ تا ئەیپریلی ڕابردوو، لەگەڵ ڕێکخراوێک هاوکاری کردووە کە بەشێوەی سیستەماتیک پەیوەندی لەگەڵ قاچاخی ئینسان هەیە و بە وەرگرتنی ۲۰۰ یورۆ مافی دەڵاڵی بەلەمی بۆیان دابین کردووە.

ڕۆژنامەی "لۆ پاریزیەن" لە ڕاپۆرتێکدا بەبڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕوونی کردووتەوە کە لە پشکنینی ژێرخانی خانووی ئەم پەنابەرە ئێرانییە کە مەلای ڕۆژی هەینی مزگەوتێکە لە شاری ڕوان، ۲ بەلەمی هەوایی لەگەڵ ۳ ماتۆڕ و ۲۱ هێلەکی ڕزگارکەریان بەدی کردووە.

تۆمەتباری ئەم دۆسییەیە کە لۆپاریزیەن بەناوی "محەمەد.ب" ناوی لێبردووە، لە کاتی دادگایی کردنی بەردەستە سێنێگالییەکەی، وتوویتی ە: پێشتر ئاگای لەسەرچۆنیەتی کەڵکوەرگرتن لەو بەلەمانەی کە بۆ کەسێک بەناوی "کەماڵ" دابینی دەکرد، نەبووە و ئێستا کە تێگەیشتووە لەم بەلەمانە بۆ تێپەڕبوونی نایاسایی لە مانش کەڵکوەردگیردرا، شەرمەزارە.

بەپێ ئەم ڕاپۆرتە تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی کەماڵ هێشتا لەلایەن پولیسەوە نەناسراوە و دەستبەسەر نەکراوە. دادگا بەرگرییەکانی ئەم دووکەسەی بەپێی بەڵگەکان دوور لەڕاستی زانی و جەختی کردووە کە دووکەسی ناوبراو بە کەڕەت لەو شوێنانە کە بەلەمەکان لەوێ بەدیکراوە، بینراون.

تێپەڕبوون لە زەریای مانش لەسەر بەلەمەوە لە هەندێ ناوچە باکوورییەکانی فەڕەنسا، شێوازێکی نوێ بۆ کۆچبەرانی نایاساییە کە لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە بەدوای ڕۆییشتن بۆ بەریتانیان.

بە ووتەی لۆ پاریزیەن و سەرچاوە فەڕەنسیەکانی دیکە کە ئەم هەواڵەیان بڵاوکردووتەوە، تۆمەتبارەکە پەنابەرێکی ئێرانی و پارێزەری مافی کوردە کە لەئێران خەریکی ڕاهێنەری زمانی عەرەبی بووە و چەندین جاربە هۆکاری سیاسی دەستبەسەر و زیندانی کراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە