ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دوای ووڵاتێک دا دەگڕێ بۆ کچە ١٨ ساڵانەکەی عەرەبستان

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دوای ووڵاتێک دا دەگڕێ بۆ کچە ١٨ ساڵانەکەی عەرەبستان

پەیامی کورد  ...  ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا ووڵاتێک بۆ پەنابەری کچە ١٨ ساڵانەکەی عەرەبستان دەناسێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە هەوڵی دۆزینەوەی ووڵاتێکە بۆ ئەو کچە ١٨ ساڵانەی عەرەبستانی سەعوودییە کە بە هۆکاری هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ بە زۆر بە شوودانی ئەو بێ ڕەزامەندی ئەو بووە لەو ووڵاتە هەڵاتووە ، پەنابەرێیەتی پێشکەش بکات .

ئەم کچە ١٨ ساڵەی عەرەبستانی سەعوودی لە حاڵی ئێستادا لە ووڵاتی تایلەند دایە .

ڕۆژی سێشەممە بنکە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بانکۆک ، ئەوم کچە سەعوودییەی کە نزیکەی ٤ ڕۆژ لە فڕۆکەخانە دەمایەوە لە فڕۆکەخانە دەرهێنا . ئەو شانسی مانەوەی ٥ ڕۆژەی لە ووڵاتی تایلەند لە لایەن بەرپرسانی ئەم ووڵاتەوە هەیە و لە ماوەی ٥ ڕۆژ دا کارمەندانی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێ ووڵاتێک بناسسێنن کە ئامادەیی پێدانی پەنابەریەتین بۆ ئەم کچە عەرەبستانی یەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە