ئەمریکا حکوومەتێک کە درووشمی مردن بۆ ئەمریکا دەڵێت و بە کوشتنی نەسڵ و نەوەی یەهوودییەکان هەڕەشەی لێدەکات چاو هەڵناگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرۆککۆماری ئەمریکا " دۆناڵد ترامپ " سێشەممە شەو لە دووهەمین ووتاری سالانەی خۆی لە کۆنگرەی ئەمریکا بە بابەتی دۆخی ئەمریکا جارێکی دیکە هەڕەشەی خستە سەر ئێران .
ترامپ سەبارەت بە دەست پێکردنی خراپترین و سەخترین گەمارۆوەکان لە دژی ئێران ڕایگەیاند : " ئێمە سەخترین و قورسترین گەمارۆگەڵ کە دەتوانرا لە دژی ئێران ئەنجامی بدەین و بۆ ئەوەی کە پشتڕاست بین کە ئەم دیکتاتۆرە فاسدە ناتوانت دەستی بگاتە بۆمبی ئەتۆمی ، من ئەمریکام لە ڕێکەوتننامەی ناوەکی و مەترسی و داهاتووی ترسناکی بەرجام لەگەڵ ئێران دەرهێنا .
ئەو هەروەها ووتی : " ئێران ڕژیمێکی تیرۆریستییە و ئەمریکا خەریکی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئەم بابەتە لەگەڵ ئێران و واشینتۆن هەرگیز ئیزن بە ئێران نادات کە دەستی بگاتە بۆمبی ئەتۆمی . ئێمە لە ڕژیمێک کە مردن بۆ ئەمریکا بڵێت و هەڕەشەی نەسڵ کوژی لە دژی یەهوودییەکان بکات چاو هەڵناگرین . "
ئەو ووتارە ، لە بینای سەرەکی کۆنگرە بەڕێوە چوو کە لەوێ دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە واشینتۆن داواکاری لاچوونی نیکۆلاس مادۆرۆ ، سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێلایە و گواستنەوەی هێز بۆ ڕابەری دژبەرانی خوان گوایدۆ بووە ، ووتی کە ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی ڤەنزۆئێلا وەستاوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە