بەریتانیا داوا لە دادگای نێودەوڵەتی دەکات لەگەڵ تاوانەکانی ڕووسیا لە ئۆکراینا وەک تاوانی شەڕ مامڵە بکات

بەریتانیا داوا لە دادگای نێودەوڵەتی دەکات لەگەڵ تاوانەکانی ڕووسیا لە ئۆکراینا وەک تاوانی شەڕ مامڵە بکات

پەیامی کورد... بەریتانیا داوا لە دادگای نێودەوڵەتی دەکات لەگەڵ تاوانەکانی ڕووسیا لە ئۆکراینا وەک تاوانی شەڕ مامڵە بکات

لیز تروس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، کە دەبێت هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی لە کاتی داگیرکردنی ڕووسیا بۆ ئۆکراینادا، وەک تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوەی لێ بکرێت، و گوتیشی بەریتانیا بە تەواوی پشتگیری هەر هەنگاوێک دەکات کە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە سەبارەت بەم پرسە بگیرێتە بەر.

تروس لە بەیاننامەیەکدا گوتی: "لە کاتێکدا کە سوپای ڕووسیا ناچار دەکرێن بکشێنەوە، ئێمە بەڵگەکان لەسەر زۆربوونی کارە ترسناکەکان دەبینین، کە لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە لە شارۆچکەکانی وەک ئیرپین و بوچا ئەنجامیان داوە". وەک ئاماژەیەک بە دوو شارۆچکەی نزیک لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرایناوە.

گوتیشی "پێویستە هێرشەکانی دژ بە هاووڵاتییانی بێتاوان لە کاتی داگیرکاری نایاسایی و ناڕەوای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، وەک تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوەی لێ بکرێت".

جێی باسە ڕووسیا پێشتر بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگی ڕەتکردووەتەوە، لەو شەڕەی کە گوایە بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەتی لە ئۆکراینا ناوی دەبات.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە