پەیامی کورد ... سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕایدەگەێنێت : لە دادگای فیدراڵی لە دژی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان سكاڵامان تۆمار كردووە و چاوەڕێی ووڵامی دادگاین، سەرۆكی لیژنەی یاساییش دەڵێ، سەرەڕای ئەوەی بە یاساش ئەنجومەنەكان هەڵوەشێندراونەتەوە، بەڵام پێچەوانەی دەستوورە.
پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی بە یاسا ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەڵوەشاندەوە، پێویست بوو ئەندامەكانی پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق سەرپەرشتی پارێزگاكان بكەن، بەڵام بەپێی مادەی 122ی دەستووری عێراق، پێویستە ئەنجوومەنی پارێزگاكان بمێنن، چونكە عێراق ووڵاتێكی فیدراڵی و خاوەن پەرلەمانە.
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ڕایگەیاند : "ئێمە لە دادگای فیدراڵی سكاڵامان تۆمار كردووە لە دژی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و چاوەڕێ دەكەین وەڵاممان بدەنەوە، بۆیە هێشتا وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە، چونكە ئێستا هەر كارێك دژی كەركووك بكرێت پێویستە پەرلەمانتار لەسەری بێنە وەڵام وەكوو ئەو تەعریبە چڕەی لە سنووری كەركووك دەستی پێكردووە".
لای خۆشیەوە، رێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، گوتی، سەرەڕای ئەوەی پەرلەمان بەیاساش ئەنجوومەنەكانی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام ئەو بڕیار و یاسایە دژی دەستووری عێراقە، چونكە بەپێی دەستوور نابێت ئەنجوومەنەكان هەڵوەشێندرێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە