دوو کەشتی دانەوێڵەی دیکە بەرەو ئیستەنبوڵ بەڕێکەوتن

دوو کەشتی دانەوێڵەی دیکە بەرەو ئیستەنبوڵ بەڕێکەوتن

پەیامی کورد... دوو کەشتی دانەوێڵەی دیکە بەرەو ئیستەنبوڵ بەڕێکەوتن

ئەمڕۆ دوو کەشتیی دیکەی دانەوێڵە لە ئۆکراینا بەرەو ئیستەنبوڵ بەڕێکەوتن.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیانراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوو کەشتی دیکەی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە کەوتوونەتە ڕێ، یەکێک لە کەشتییەکان ٦٤ هەزار و ۷۲۰ تۆن گەنمەشامی هەڵگرتووە و بەرەو کۆریای باشوور کەوتووەتە ڕێ، کەشتی دووەمیش پێنج هەزار و ۳۰۰ تۆن گوڵەبەڕۆژەی هاڕراوەی هەڵگرتووە و بەیانی ئەمڕۆ لە بەندەری چۆرنۆمۆرسک-ەوە بەرەو ئیستەنبوڵ کەوتووەتە ڕێ.

شایەنی باسە ئەو چوار کەشتییەی شەوی ڕابردوو لە ئیستەنبوڵ لەنگەریان گرت، بەم زووانە پشکنینەکانیان تەواو دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە