كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق بەلای ئێرانەوە سەركەوتنێكی ستراتیجیە

كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق بەلای ئێرانەوە سەركەوتنێكی ستراتیجیە

پەیامی کورد... كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق بەلای ئێرانەوە سەركەوتنێكی ستراتیجیە


پێگەی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت: بەلای ئێرانەوە كشانەوەی سوپای ئەمریكا سەركەوتنێكی ستراتیجی دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئەم مەبەستەش جەنگی غەززە بووە دەرفەت بۆ دەركردنی سوپای ئەمریكا لە عێراق.

پێگەی (میدل ئیست ئی) بەریتانی ڕایگەیاند: لەگەڵ درێژبوونەوەی كاریگەری جەنگی غەزە بۆ شوێنە جیاوازەكانی ناوچەكە بوونی ئەمریكا لە عێراق روبەڕوی فشاری زیاتر بووەتەوە بەوپێیەی هاوپەیمانی هەریەك لە ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانە.

ئاماژەیان بەوەشكردوە، لەكاتێكدا پێشتر واشنتۆن دوو دڵ بوو لە دانوستان كردن لەبارەی ئەگەری كشانەوەی لەكاتێكدا كە هێرش دەكرێتە سەری بەهۆی مەترسی لە هاندانی ئێران بەڵام حساباتەكان گۆڕان بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمریكا گەیشتە ئەو بڕوایەی هێرشەكان رانەوەستن و رەنگە ئەو دۆخە ببێتەهۆی هەڵكشانی زیاتری ئاڵۆزییەكان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرێك لە بەرپرسە سەربازییەكانی ئەمریكا دەڵێن, هێرشەكان هیچ كاریگەریەكی نەبووە لەسەر بڕیاری درێژەدان بە دانوستانەكان لەبارەی كشانەوەی ئەمریكا كە رەنگە زوەتر دەستی پێكردایە ئەگەر جەنگی غەززە نەبوایە.

ئەوەشهاتووە، پێشبینی دەكرێت گفتوگۆكانی نێوان واشنتۆن و بەغداد لایەنی كەم چەند مانگێك بخایەنێت.

بەپێی پێگەكە، بەلای ئێرانەوە كشانەوەی سوپای ئەمریكا سەركەوتنێكی ستراتیجی دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئەم مەبەستەش جەنگی غەززە بووە دەرفەت بۆ دەركردنی سوپای ئەمریكا لە عێراق ئەوەش ئامانجێكە ئێران و هاوپەیمانەكانی لە حكومەتی عێراق ماوەیەكی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەن.

هاوكات بەرپرسێكی باڵای پێشوی ئەمریكاو بەرپرسێكی عێراقی بە پێگەكەیان رایاگەیاندووە: هەماهەنگیەكی زیاتر هەیە لەنێوان هێزە پاڵشتیكراوەكانی ئێران لە عێراق لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە.

ئەوەشهاتووە، محەمەد حسێن كەوسەرانی گەورە بەرپرسی باڵای حزبوڵا لەم مانگەدا گەیشتووەتە بەغداد بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆپراسیۆنەكان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە