پەیامی کورد ... لە بەغدا دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار خۆپێشاندان ساز کرا
وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناردا، خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدای پایتەخت سازدەكرێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، خۆپیشاندانی فراوانی هاووڵاتیان لەبەردەم وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە شاری بەغدا ڕێكخرا و هاووڵاتیان تێیدا ناڕەزاییان بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دراوی نیشتمانیدا دەربڕی.
خۆپیشاندەران وەك لە وێنەكاندا دەردەكەونن، دروشمی “ئەمریكا لە ساڵانی نەوەدی سەدەی ڕابردوو برسی كردین و ئێستاش هەمان سیاسەت دووبارە دەكاتەوە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە