پەیامی کورد … لەبارەی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆناوە، بڕیارێكی نوێ ڕاگەیەندرا
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا بۆ پاراستنی مناڵانی شێرەخۆرە لەپەتاكە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەژنانی شیردەریش بدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی سەلماوە كە هیچ لێكەوتەیەكی خراپی نابێت.
ڕوبا فەلاح، ئەندامی تیمی پزیشكی میدیایی لەوەزارەتی تەندروستی عێراق (21ی حوزەیرانی 2021) لەلێدوانێكیدا بەڕۆژنامەی سەباحی فەرمی ڕاگەیاند: وەزارەتەكەیان لەسەر بنەمای ڕاسپاردەكانی لیژنەی زانستی ڕاوێژكاری بۆ كارنامەی پتەوكردنی بەرگری لەدژی كۆرۆنا بڕیاریداوە ژنانی شیردەریش بەهەموو جۆرە ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا ئەوەی لەبەردەستتدایە بكوترێن.
ڕوبا ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە: بڕیارەكە بەئامانجی ئەوەیە ئەو ژنانە و مناڵەكانیشیان بەرگری دژە تەنەكان دروست بكەن هەروەها بۆ پاراستنی ئەو مناڵانەی كە شیری دایك دەخۆن لەو نەخۆشییە.
جەختی لەسەر ئەوەش كردووە: هیچ مەترسیەك یاخود نیشانەیەكی لاوەكی لەسەر مناڵانی شیرەخۆر دروست ناكات ئەگەر دایكەكان پێشتر ڤاكسینی دژە (تا) و (ملەخڕەی ئەڵمانیا)یان لێكوترابێت و هیچ لێكەوتەیەكی مەترسیداریان جێنەهێشتبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: بڕیاری ئەوەش دراوە ئەوانەی كە تەمەنییان لەسەرووی 60 ساڵیەوەیە، ڤاكسینی سینۆفارمیان پێ بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە