لە بورکینافاسۆ ئیسلامییە توندڕەوەکان ٢٧ کەسیان کوشت

لە بورکینافاسۆ ئیسلامییە توندڕەوەکان ٢٧ کەسیان کوشت

پەیامی کورد... لە بورکینافاسۆ ئیسلامییە توندڕەوەکان ٢٧ کەسیان کوشت

سەرچاوەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە ئیسلامییە توندڕەوەکان پێ دەچێت هێرشەکەی کۆتای هەفتەیان ئەنجامدابێت کە بووە هۆی کوژرانی ٢٧ کەس لە بورکینا فاسۆ.

بەرپرسێکی حکومی ڕایگەیاند لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتای ڕۆژئاوای ئەفریقا، درەنگانی ڕۆژی یەکشەممە لە ناوچەی بوراسۆ لە پارێزگای کۆسی "نزیکەی ١٥" کەس کوژراون، کە هەندێکیان منداڵن.

شایەتحاڵێک دەڵێت ژمارەی کوژراەکان لە ٢٠ کەس زیاترە.

سەرچاوەکە گوتیشی: "لە نزیکەی کاتژمێر ٥: ٠٠ی ئێوارە چەکدارەکان بە دەوروبەری گوندەکەدا جموجۆڵیان کردووە و تەقەیان لە هەوادا کردووە، شەوانەوە هاتنەوە و کوێرانە تەقەیان لە خەڵک کردووە."

سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنی، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند، لە باکووری بورکینا فاسۆ، ڕۆژی شەممە ١٢ کەس لە هێرشێکدا لە نامیسیگویما لە پارێزگای یاتێنگە گیانیان کوژراون.

سێ لە کوژراوەکان ئەندامی میلیشیایەکی مەدەنی بوون، خۆبەخشەکان بۆ بەرگری لە نیشتمان (VDP) -- هێزێکی یارمەتیدەر کە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بۆ پشتگیریکردنی سوپا دامەزراوە.

بورکینا فاسۆ، کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتانی جیهان، لەگەڵ یاخیبوونێکی جیهادیدا دەجەنگێت کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە وڵاتی "مالی" دراوسێیەوە هاتنە ناو وڵاتەکە.

ئەم هەڵمەتە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن گروپەکانی پەیوەندیدار بە ئەلقاعیدە و گرووپی دەوڵەتی ئیسلامییەوە سەرپەرشتی دەکرێن و بوونەتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس. نزیکەی یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەسیش ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە ٤٠٪ی ئەو وڵاتە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتدایە.

بورکینا فاسۆ لە مانگی یەکدا کودەتایەکی بەسەردا هات، کاتێک ژەنەراڵە ناڕازییەکان سەرۆکی وڵاتەکە، ڕۆچ مارک کریستیان کابۆری، یان لە دەسەڵات لادا.

سەرۆکی نوێ، لیوا کۆلۆنێل پاوڵ هێنری سانداۆگۆ دامیبایە، ئاسایشی وەک پێشینەی کارەکانی داناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە