پەیامی کورد … لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران دەکات
ڕێکخراوی لێبووردنی نیودەوڵەتی ڕۆژی سێشەممە٢٣ی ئادار، لە زنجیرە تویتێکدا ڕوو لە بەرپرسانی ئێران، داوای ئازادیی بێمەرجی بەندکراوانی سیاسیی کرد.
ئەم ڕێکخراوە ناوی کۆمەڵێک لە زیندانییانی هێناوە کە بەهۆی بیروباوەڕ و چالاکیی ئاشتیخوازنەی خۆیان لە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ چەندین ساڵە لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندان.
هەروەها ٦٤٦ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ناڕزایەتیی خۆیان بە ئازاری زیندانییانی سیاسی و دوورخستنەوەیان لەلایەن دەزگای دادوەری و ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران دەربڕی.
هەتا ئێستا بەرپرسانی ئێران هیچ وڵامێکیان لەهەمبەر داواکاریی ڕێکخراوە مافە مرۆییەکان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی نەبووە و بێدەنگییان ڕاگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە