پەیامی کورد... لە دوو مانگی رابردوودا یەدەگی بانکی ناوەندی تورکیا 7.1 ملیار دۆلار زیادیکردووە
وەزیری دارایی و گەنجینەی تورکیا ڕایدهگهیهنێت،یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیی تورکیا لە ماوەی دوو مانگدا 7.1 ملیار دۆلار زیادیکردووە
محەمەد شیمشەک، وەزیری دارایی و گەنجینەی تورکیا ئاشکرای کرد، کاری لە پێشینەی حکومەتی وڵاتەکەی لە تیشک خستنە سەر وەبەرهێنان و دابینکردنی هەلی کار و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەیە، هەروەها لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ پاراستنی گەشەی بەردەوامی ئابووری.
هاوکات بانکی ناوەندیی تورکیا رایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی وڵاتەکە لە 98.5 ملیار دۆلار لە کۆتایی مانگی ئایار، بۆ 115.6 ملیار دۆلار لە مانگی ئابدا بەرزبووەتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی بانکی ناوەندیی تورکیا، لە ماوەی هەفتەیەکدا تاوەکو 4ـی ئەم مانگە، یەدەگی دراوی بیانی بە بڕی 1.8 ملیار دۆلار زیادیکردووە. لە بەرامبەردا هەر لە هەمان هەفتەدا یەدەگی زێڕ بە بڕی 63 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە