لە درێژەی شەپۆلی لابردنی بەرنامە ئێرانییەکان، "گووگڵ پلەی" هەژماری "دیجیکاڵا، تەپسی و ئاپـ"ـی داخست

لە درێژەی شەپۆلی لابردنی بەرنامە ئێرانییەکان، "گووگڵ پلەی" هەژماری "دیجیکاڵا، تەپسی و ئاپـ"ـی داخست

پەیامی کورد... لە درێژەی شەپۆلی لابردنی بەرنامە ئێرانییەکان، "گووگڵ پلەی" هەژماری "دیجیکاڵا، تەپسی و ئاپـ"ـی داخست

دوای لابردنی بەرنامەی "دیوار'' لە فرۆشگای ئەندرۆیدی گووگڵ پلەی، هەژماری گەشەپێدەرانی شیرکەتەکانی "دیجی کاڵا"، "تەپسی" و "ئاپـ"ـیش بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران ڕاگیرا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شیرکەتی گووگڵ پرۆسەیەکی توندتری سەبارەت بە چالاکیی ئەپەکانی ئێران لە فرۆشگای ئەندرۆیدی خۆیدا دەست پێ کردووە. مادەی ١٦.٥ی "ڕێککەوتنی دابەشکردنی گەشەپێدەر"ی ئەم فرۆشگایە جەخت لەوە دەکاتەوە کە گەشەپێدەران دەبێ پابەندی یاساکانی پەیوەست بە کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردن و سزاکانی ئەمریکا بن و چوارچێوەی ئەم ڕێسایانە پێشێل نەکەن.

گووگڵ لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا بەرنامەکانی ''دیجی کاڵا و تەپسی'' لە فرۆشگاکەی سڕیبووەوە، بەڵام ئەم شیرکەتانە جارێکی دیکە توانییان لە پلەی ستۆردا دەر بکەون. دامەزراوەی بەرەکەت، وەک گرووپێک لەژێر ئیدارەی "ستادی جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام " و بە سەرپەرستیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەشێک لە پشکەکانی کۆمپانیای تەپسی خاوەندارێتی دەکات.

کۆماری ئیسلامی لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووەوە ڕێگەی چوونە نێو فرۆشگای گووگڵ پلەی لەو وڵاتە داخستووە. دەسەڵاتدارانی ئێران سەرەڕای وادەی لابردنی فیلتێری ئەم فرۆشگایە، هیچ هەنگاوێکی کردەیی لەم بوارەدا نەگرتووەتەبەر.

بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی وەک دروستکردنی مۆبایلە هەرزانەکانی ئەندرۆید و تەرخانکردنی چەند سەد میلیارد بودجە بۆ بابەتە پێوەندیدارەکان، ڕانتخۆریی نوێ بۆ سەپاندنی سنووردارکردنی زیاتر لەسەر دەستپڕاگەیشتنی هاووڵاتییان بە ئامرازەکانی نەرمەئامێری و سەختئامێریی مۆدێڕن و پارێزراوەکان دەردەخات.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە