لە ئاکامی هێرشی دووبارە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ٥ کەس بریندار بوون

لە ئاکامی هێرشی دووبارە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ٥ کەس بریندار بوون

پەیامی کورد    ...    لە ئاکامی هێرشی دووبارە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ٥ کەس بریندار بوون 

لە ئاکامی هێرشی دووبارە بۆ سەر هیزەکانی ئەمریکا لە بارەگای التاجی لە عێراق ، ٥ هیزی سەربازی هاوپەیمانان بریندار بوون

بە پێی ڕاپۆرتێک ، هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی " داعش " هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگای سەربازی لە عێراق کە لە ئاکامدا ٥ کەس بریندار بوون پشتڕاست کردەوە .

لیوا مایلز کووگینز ، ووتەبێژی هاوپەیمانان  لە یامێکی تویتەریدا نووسی : هاوپەیمانی پشتڕاستی دەکاتەوە کە لە ١٤ ی مارسی ٢٠٢٠ دا لە کاتژمێر ١٢ بە کاتی هەولێردا لانیکەم ٢٥ مووشەکی ١٠٧ میلی مەتری بەرەو کەمپی التاجی کە شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکایە هاوێشتراوە و لە ئاکامدا سێ هێزی سەربازی هاوپەیمانان و دوو عێراقی بریندار بوون .

تەحسین الخەفاجی ، ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەرتەشی عێراق یش بە نۆبەی خۆی بە ئاژانسی هەوالی عێراقی ڕاگەیاندووە دوو سەرباز لە هیزەکان بەرگری ئاسمانی بریندار بوونە کە باری تەندرووستییان نالەبارە .

جیگای ئاماژەدانە ئەمە جاری دووهەمەلەم هەفتەیەدا هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر کەمپی التاجی . کە لە هێرشی ڕابردوودا ، دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی تێدا کوژران .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە