پەیامی کورد... لە ٨ مانگدا کۆرۆنا لە جیهاندا یەک ملیۆن قوربانی گرتووە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا یەک ملیۆن کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەمساڵدا یەک ملیۆن کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەی گیانلەدەستدانەکانیش لە وڵاتەکانی "ئەمریکا، ڕووسیا، بەڕازیل و هیندستان" بوون.
لای خۆیەوە تیدروس ئەدهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوەکە وتویەتی، جیهان ناتوانێت بەو شێوەیە خۆی پیشان بدات کە لەگەڵ کۆرۆنادا دەژی لە کاتێکدا گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە بەردەوامە، ئەوەش سەرەڕای هەوڵەکان بۆ دابین کردنی سەرجەم هۆکارەکانی ڕێگەگرتن لێی.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داواشی لە سەرجەم وڵاتان کردووە، ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەپاندنی کۆت و بەندەکان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بگرنە بەر، هەروەها بەردەوامبن لە پشکنینەکانی تایبەت بە نەوەکانی ڤایرۆسەکە و دەرمان و پێداویستی بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان دابین بکەن و هەڵمەتەکانی دابەشکردنی ڤاکسین چڕ بکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە