پەیامی کورد... لە ماوەی یەك ساڵدا هاوسەرگیری بە 27 هەزار منداڵ کراوە
ناوەندی ئاماری ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە 27 هەزار منداڵی ژێر تەمەنی 15 ساڵی هاوسەرگیرییان پێ کراوە.
ئەمڕۆ شەممە 21/10/2023، ناوەندی ئاماری ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە لە ماوەی یەک ساڵدا 27 هەزار هاوسەرگیریی منداڵان و لەدایکبوونی هەزار و 390 منداڵی لە دایکانی ژێر تەمەنی 15 ساڵی تۆمار کردووە.
ناوەندی ئاماری ئێران ڕاپۆرتێکی وردی لەسەر منداڵانی خێزاندار لە ئێران بڵاو کردووەتەوە و بەپێی هەمان ڕاپۆرت، 27 هەزار منداڵی خوار تەمەنی 15 ساڵی لە ساڵێکدا هاوسەرگیرییان کردووە و هەزار و 390 ژن لەژێر تەمەنی 15 ساڵیدا بوونەتە دایک.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە