لە کەمتر لە حەفتەیەک لانی کەم ٩ بەندکراوی کورد لەئێران لەسێدارە دراون

لە کەمتر لە حەفتەیەک لانی کەم ٩ بەندکراوی کورد لەئێران لەسێدارە دراون

پەیامی کورد... لە کەمتر لە حەفتەیەک لانی کەم ٩ بەندکراوی کورد لەئێران لەسێدارە دراون

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین بە ناوی بابا سەبزی تەمەن ٤٥ ساڵ کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای شاری کرماشان جێبەجێ کراوە.

بابا سەبزی خەڵکی هەرسین چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادده هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٩ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلام، کرماشان و ئورمیە لە سێدارە دراون کە سێ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و ٦ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە