ئیلۆن ماسک بە سەردانێکی گرینگ دەڕواتە ئیسرائیل

ئیلۆن ماسک بە سەردانێکی گرینگ دەڕواتە ئیسرائیل
پەیامی کورد  ...   ئیلۆن ماسک بە سەردانێکی گرینگ دەڕواتە ئیسرائیل 

كه‌ناڵی ١٢ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند، ئیلۆن مه‌سك گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری جیهان و خاوه‌نی هه‌ژماری ئێكس ئه‌مریكی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئیسحاق هێرتزۆگ سه‌رۆككۆماری ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ١٢ی ئیسرائیل ەوە وا دیار دەکات کە ئیلۆن ماسك سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ نیشته‌جێبونانه‌ بكات له‌ باشووری ئیسرائیل کە له‌سه‌ر سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌ن و به‌هۆی له‌شكركێشی حه‌ماس ه‌وه‌ له‌ ٧ی ئۆكتۆبه‌ردا زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتوه‌.

ئه‌و ملیاردێره‌ ئه‌مریكییه‌ و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، چه‌ندین جار به‌ ئاشكرا باسی له‌ ململانێیەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆخی كه‌رتی غه‌ززه‌ كردووه‌.

له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ ئیلۆن مه‌سك ڕایگه‌یاند، خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه‌كانی مانگی ده‌ستكردی ستارلینك پێشكه‌ش به‌ ڕێكخراوه‌ ناسراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت كه‌ هاوكاری له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ڕه‌خنه‌ی ئیسرائیل، پاشه‌كشه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، هیچ وێستگه‌یه‌كی مانگی ده‌ستكردی ستارلینك هه‌وڵی په‌یوه‌ندیكردن له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ نه‌داوه‌.
ئه‌و بازرگانه‌ به‌ڵێنی دا داهاتی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ئێكس له‌ ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ململانێی كه‌رتی غه‌ززه‌ ببه‌خشێته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل و ڕێكخراوێكی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ هاوكاری پزیشكی پێشكه‌ش به‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە