پەیامی کورد ... ئیلان ماسک میلیارەها دۆلار زەرەرمەند دەبێت
دامەزرێنەر و بەڕێوبەری گشتی تێسلا ، ئیلان ماسک لە دوای دابەزینی نرخی سەهام و بۆرسەی ئەمریکا نزیکەی ١٠ میلیارد دۆلار زەرەرمەند بوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە گرینگیدان بە دابەزینی سەهام و بۆرسەی ئەمریکا ڕیزبەندی فۆربێس گۆڕانکاری بەسەر هاتووە و ئیلان ماسک لە ڕیزبەندی ٥ دەوڵەمدنی جیهان دەرچوو و ئێستا لە پلەی حەوتەم دایە .
ماسک ٩.٩ میلیارد دۆلار یا خود ١١.٢٩ ٪ لە کۆی گشتی داراییەکانی خۆی لە دەستدا . سێشەممە ٨ی سێپتەمبەر لە ئاکامی مامەڵات لە بۆرسەی سەهام ی NASDAQ ، سەهامی تێسلا زیاتر لە ١٨٪ دابەزی و لە ٤١٨.٣٢ دۆلار بە ٣٣٧.٩ دۆلار ی هەر سەهمێک گەیشت . ئەم ڕووداوە دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە کۆمیتەی شاخسەکانی S&P داو جۆنز لە دانانی درووستکەری ئۆتۆمبێلگەلی ئێلێکتریکی لە شاخسی ٥٠٠ S&P خۆی پاراست و خۆی بە دوور گرت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە