سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانی ئەندامانی لیژنەیەکی باڵای ئەمریکی – بریتانی لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ، ڕۆژنامەی شەرقولئەسەت بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاپۆرتی دا کە لێژنەیەکی ئەمریکی – بریتانی لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی عێراق کۆبوونەوەیەکیان سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکییەکان بەڕێوە بردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لیژنە ئەمریکی – بەریتانییەکە لە ٢٥ ی مارسی ڕابردوو سەردانی وەزارەتی بەرگری عێراقیان کردووە و لە ٢٧ ی مارس لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتخانەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کردستان کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد.
سەرچاوەکە جەختی کرد کە لە ڕەوتی ئەو دوو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکییەکان باس و وتووێژ کراوە.
شیاوی باسە پێشتر سەرچاوەیەک نزیک بە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو هەواڵەی ڕەت کردبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە