پەیامی کورد ... لە ڕاگەیندراوێکدا هێزەکانی " HSD " دەست بەسەرکردنی ٣١ چەکداری داعشی لە دێرەزۆر ڕاگەیاند
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات " HSD " قۆناغی دووهەمی ئۆپراسیۆنی له‌ناو بردنی چه‌كدارانی داعشی له سنووری دێره‌زوور ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد، ٣١ چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كراون
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپراسیۆنه‌كه چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بووە و ، له‌و چوار ڕۆژه‌دا ٣١ تیرۆریست و گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران، كه له ناویاندا به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی داعش هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له چه‌كدا گیراوە ، كه بریتی بوون له كڵاشیكۆف ، بیكه‌یسی، تۆپ، چه‌كی ١٦ و ٢٠ ی ماین، رێژه‌یەکی زۆر مادده‌ی ته‌قینه‌وه، هه‌روه‌ها كۆگایەکی كۆنی چه‌ته‌كانی داعش دۆزرایه‌وه، كه ٢ هه‌زار گولـله هاوه‌نی تێدا بوو.
هەروەها دواتر ووته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی دێره‌زور سوپاسی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ی كردووه، كه هاوكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان داوە ، كه له داهاتوودا ئۆپراسیۆنی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە