لە ڕاگەێندراوێکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دەرکرد

بەرواری بڵاوکردنەوە :
لە ڕاگەێندراوێکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دەرکرد

پەیامی کورد    ...    ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەند كرد و بڕیاریشیدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دوابخرێت.
بەپێی راگەێندراوێك ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەدا پڕۆژەیاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەند كردووە.
راشیگەیاندووە، بەم نزیكانە پڕۆژەیاساكە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت.
هاوكات ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوادەخرێت و دواتر وادەكەی رادەگەیینین.
بڕیاربوو سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت، كۆمسیۆنیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامبوو لە تەواوكردنی ئامادەكارییەكان.
لە خۆپیشاندانەكانی عێراقدا ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەرەوڕووی رەخنە بوونەوە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش بڕیاریدا بە هەڵپەساردنیان، هەروەها لە خۆپیشاندانەكاندا پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینی كۆمیسیۆنی ئێستای هەڵبژاردنەكان كەوتە بەر باس و بوو بە یەكێك لە داواكارییەكاین خۆپیشاندەران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە