لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سێرت چەند سەربازی تورک کوژران و بریندار بوون

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سێرت چەند سەربازی تورک کوژران و بریندار بوون

لە سێرت لە کاتی تێپەڕ بوونی سوپای تورکیا لە ناوەڕاستی ڕێدا بۆمبێک چیندراو تەقییەوە و ، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا سەربازێکی تورک کوژراو و دووی دیکەش بریندار بوون .

لە سێرت لە گوندێک لە ناوچەی دیها بە ناوی سەرخەت چەکدارانی پەکەکە بۆمبێکیان لە ناوەڕاستی ڕێدا چاندووە  ، لە کاتی دەرباز بوونی سوپای تورکیا بۆمبەکە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەدا سێ کەسی پسپۆڕ کەوتنە بەر تەقینەوەکە و بریندار بوون ، بریندارەکان بە فڕۆکە ڕاگوازراونەتەوە نەخۆشخانەی حکومی لە سێرت .

 بەڵام لە نەخۆشخانە سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان بۆ ڕزگار کردن و چارەسەری ئەو پسپۆڕانە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لە دەست دا حاڵی دوو بریندارەکەی دیکەش ناجێگیرە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە