لەڕوداوێکی هاتووچۆدا لە پاکستان دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

لەڕوداوێکی هاتووچۆدا لە پاکستان دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... لەڕوداوێکی هاتووچۆدا لە پاکستان دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی هێڵی ئاسنینی پاكستان رایگەیاند، لە هێڵی ئاسنینی نێوان كەرەچیی بەرەو ئابۆتاباد شەمەندەفەرێك بە هەشت فارگۆنەوە لەسەر رێڕەوەكەی خۆی لایدا.

بەڕێوەبەرایەتی هێڵی ئاسنینی پاكستان لە راگەیەندراوێكدا كە لە پلاتفۆڕمی ئێكس توێتەر بڵاویكردووەتەوە: " ئەو شەمەندەفەرە بە هەشت فارگۆنەوە لەسەر رێڕەوەكەی خۆی لایداوە و بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستداوە و 40 كەسی دیكەش برینداربوون".

ئەوەشی خستەڕوو:" تیمەكانی بەرگری شارستانی شان بەشانی فریاكەوتنی خێرا و پۆلیسیش رەوانەی شوێنەكە كراون و هاوكاریی خێرایان پێشكەشی قوربانیان كردووە و لێكۆڵینەوەكان لە هۆكاری رووداوەكە دەستیان پێكردووە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە