پەیامی کورد ... لە ڕووداوەکەی شەمەندەفەری یوونان زیاتر لە ١٢٠ کەس بوونە قوربانی
لە یەکێک لە خراپترین ڕوودااگەلی خاڵی شەمەندەفر لە یوونان دەیان کەس بوونە قوربانی و بریندار بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فڕانس ٢٤ ووتەبێژێکی خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوە ڕایگەیاند کە پێش نیوەشەوی ڕابردوو دوو شەمەندەفەر کە یەکێکیان بارهەڵگر بووە و ئەوی دیکەشیان هەڵگری ٣٥٠ موسافر لە نیوەی ڕێگای نێوان ئاتێن و تێسالۆنیکی پێکدادان لە نێوانیان ڕوویدا کە لەم ڕووداوەدا ژمارەیەکی بەرچاو کوژران و بریندار بوون .
ڤاسیلیسی ڤاتراکوگیانیس ، ووتەبێژی ئەم ڕێکخراوە لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ووتی : تاکوو ئێستا لاشەی لایکەم ٣٢ کەس دۆزراەتەوە و هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی کە هێشتا گرفتارن بەردەوامی هەیە هەشتاو پێنج کەس بریندار بوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون .
میدیاکانی یوونان ئەم ڕووداوەیان بە خراپترین ڕووداوی شەمەندەفەر ناو بردووە کە تاکوو ئێستا لە یوونان بیندراوە . بە ووتەی فریاکەوتنی یوونان ، نزیکەی ١٥٠ ئاگرکوژێنەوە و ٤٠ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ یارمەتی کەوتوونەتە کارکردن و جەرسەقیل و فەرمانبەرانی مێکانیکی یش بۆ هەڵگرتن پارچەگەلی ئاسن و ئەم ئۆتۆمبێلانەی لەوێ تووشی ڕووداو بوون جێگیر کراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە