پەیامی کورد... لەساڵی 2023 داهاتی گومرگی عێراق بەڕێژەی 28٪زیادی کردوە
،دەستەی گشتی گومرگی ڕایگەیاند:- کە داهاتی بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 28% زیادیکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21_ی كانونی دووهم_ی 2024 دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژهی بهوه كردوه، داهاتی زیادەی دەستەکە لە ساڵی 2023 بڕی (1,033,765,697,521) دینار بووە، بە بەراورد بە ساڵی 2022، ڕێژەی زیادبوونی (28%) زیادی کردوە ، هەروەک سنوور ناوەندەکانی گومرگی زۆرترین ڕێژەی زیادبوونیان هەبووە.
باسی لهوهش كردووه، رێژەی بەرزبوونەوەی بەدەست هاتوو لە ناوەندی گومرگی زورباتیە (208%) بووە، هەروەها ڕێژەی زیادبوونی بەدەست هاتوو لە ناوەندی گومرگی مونزوریە (170%) بووە، لەکاتێکدا ڕێژەی زیادبوون بەدەست هاتووە لە ناوەندی گومرگی مەندەلی (147%) .
سەبارەت بە ناوەندی گومرگیش ئهوهش هاتوه،بەرزترین ئاستی سنووری لەڕووی داهاتەوە گومرگی گۆڕەپانی ترحیبی گەورەیە کە بەبڕی داهاتی (302,198,276,000) دیناری عێراقی بوە ، کە بەڕێژەی لەسەدا 75 زیادیکردووە.
ئەوەش خراوهتەروو:- کە داهاتەکانی لە ئەنجامی ئەو ڕسوماتانەیە کە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی کارپێکراو دیاریکراون و دەستەکە هیوای وایە کە زۆرترین داهاتی لە ماوەی ساڵی 2024دا بەدەستبهێنێت دوای تەواوکردن و جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم ناوەندە گومرگییەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە