پەیامی کورد ... سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی پێیان باشه كوردەکانی سووریا له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكه‌ونه گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی دروستكردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان.
لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپێئۆهاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند : له‌گه‌ڵ پۆمپێئۆ باسیان له به‌شداری كورد كردوه له پڕۆسه‌ی سیاسی سوریادا.
وتیشی "بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنی مافه‌كانیان، پێویسته كورد و پێكهاته‌كانی دیكه گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ببه‌ستن".
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بژارده‌ی سه‌ربازی دۆخی سوریا چاره‌سه‌ر ناكات و ئه‌وه‌ی به‌لای مۆسكۆوه گرینگه ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سیاسییه له رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رقاڵی ده‌ستووره.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە