پەیامی کورد ... ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل " هه‌په‌گه " ڕایگەیاند، لەمیانەی شەڕو ڕووبەڕوبوونەوەی گەریلاکانیان لەگەڵ سوپای تورکیا له گابار هەشت سەربازی ئەو ووڵاتە کوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل " هه‌په‌گه " بڵاویکردەوە، رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە، شەڕ و رووبەڕوبوونەوە لە نێوان گەریلاکانیان و سوپای تورکیا لە گابار روویداوە و بەهۆیەوە ٨ سەربازی تورکیا کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "21ی مانگ سوپای توركیا له ناوچه‌ی سپیڤیانی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری گابار-ی شرنا‌خ به‌پشتیوانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و هەلیکۆپتەر ده‌ستی به ئۆپراسیۆن كردووە، هێزه‌كانمان له یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان داوە له‌سه‌ر گردی سپیڤیان کە لە ئاکامدا دوو سه‌رباز كوژران".
هه‌په‌گه راشیگەیاندوە، "22ی مانگ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له دژی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپراسیۆن له‌سه‌ر گردی سپیڤیان چالاكییه‌كیان ئەنجامداوە و شەش سه‌ربازی تورکیا كوژران
ڕوونیشیکردوەتەوە، سوپای توركیا به هەلیکۆپتەری جۆری سكۆرسكی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی له هه‌رێمه‌كه گواستوەتەوە، بەڵام تا ئێستا سوپای تورکیا هیچ راگەیندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە