پەیامی کورد … لە سنووری سوریا بوردمانی بنکەکانی حەشدی شەعبی کرا
میدیای فەرمی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ناوچە سنووری نێوان عێراق – سووریا، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر پێگەکانیان.
بەگوێرەی میدیای حەشدی شەعبی بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە هێرشی گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان زیادیکردووە، کە زۆربەی هێرشەکان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) ئەنجام دەدرێن. چەند جارێکیش ئەمەریکا بە بۆردومان کردنی پێگەکانی حەشد لە ناوچە سنوورییەکانی عێراق – سووریا، وەڵامی گرووپەکانی حەشد-یان داوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە