لە ئاستانەی دانیشتنی ئۆپێک نرخی نەوت بەرزبووەوە

لە ئاستانەی دانیشتنی ئۆپێک نرخی نەوت بەرزبووەوە

پەیامی کورد    ...    لە ئاستانەی دانیشتنی ئۆپێک نرخی نەوت بەرزبووەوە .

بە پێی داتاگەلی مامەڵەکان ، نرخی نەوت پێش دانیشتنی ڕێکخراوی جیهانی ئۆپێک ، سبارەت بە کەم کردنەوەی ئەگەری بەرهەم هێنانی نەوت لە حاڵی زیادبوون دایە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، نرخی داهاتووی مانگی ژووئەن بۆ نەوتی خاو ی برێنتی دەریای باکوور گەیشت بە ٠.٧٪ زیادبوون بە ٣٣.٠٧ دۆلار لە هەر بەرمیلێکدا ، مامەڵەکانی داهاتوو بۆ WTI  لەگەڵ ٢.٩٥ ٪ زیاد بوون گەیشتە ٢٥.٨٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک .

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە نرخی نەوت و ناكۆكییەكانی نێوان ڕووسیا - سەعوودیە رایگەیاند : لە حاڵەتێكدا ئەو دوو ووڵاتە نەگەنە رێككەوتن بژاردەی زۆری لەبەرەدەمدایە بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەماوەی هەفتەی رابردوودا پێشكەوتنی گەورە هەبووە لە چوارچێوەی نەهێشتنی ناكۆكییەكانی نێوان ڕووسیا - سەعوودیە تایبەت بە وەبەرهێنانی نەوت".ئاماژەی بەوەشكرد "لە ئەگەرێكدا ئەو دو وڵاتە نەگەنە ئەنجام، بژاردەی دیكەم لەبەردەمدایە و ئەو بژاردانە زۆرن بۆ ئەوەی رێككەوتنێك سەبارەت بە كەمكردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنان بگەیەنمە ئەنجام".

سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لەوەدەكەن مەرجی هەریەك لە ڕووسیا و سەعوودیە تایبەت بە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنانی نەوتی ووڵاتەكانیان ئەوەیە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانیش هەمان هەنگاو بگرێتەبەر سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان ووتی "ئەمریكییەكان پێشتر دەستیانكردوە بە كەمكردنەوەی".
لەماوەی چەند هەفتەی رابردودا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە پاشەكشەدایە، ئەوەش لە ئەنجانی زۆربوونێكی بەرچاو لە رێژەی وەبەرهێنانی بەرهەمەكە و تەشەنەسەندی ڤیرووسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە