پەیامی کورد ... لیستەی نوێی گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی حزبۆڵڵا .
ئەمریکا ٣ کەسایەتی و ١٢ دام و دەزگای هاوپەیوەند لەگەڵ حزبۆڵڵای خستە لیستەی نوێی گەمارۆوەکانی خۆیەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەفتەری کۆنترۆڵی داراییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ بەرپرسی لۆبنانی و ١٢ دام و دەزگای لۆبنانی بە تاوانی پاڵپشتی کردن لە بزووتنەوەی شیعەی حزبۆڵڵا بە لیستەی گەمارۆوەکانی خۆی زیاد کرد
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکادا هاتووە : ٣ بەرپسری لۆبنانی و ١٢ دام و دەزگای لۆبنانی هاوپەیوەند لەگەڵ سندووقی شەهیدان کە بەشێک لە کەناڵی پشتیوانی حزبۆڵلایە ، وەکوو بەشێک لە هەوڵی جیهانی دژی تێرۆریسم خستە لیستەی نوێی گەمارۆوەکانی خۆیەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە