پەیامی کورد ... هەواڵی لێدانی ڕۆکێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕەت دەکرێتەوە .
میدیاکانی عێراقی بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەی ئەمنییەتی لە بەرکەوتنی ڕۆکێتی کاتیووشا بە نزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەواڵیان دا بەڵام سەرەڕای ئەمانە میدیاگەلی ئەمنییەتی ئەم ووڵاتە ئەم هەواڵەیان رەت کردووەتەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، پێگەکانی میدیایی عێراقی لەوانەش " الاخباریە " " شفق نیوز " " السومریە نیوز " سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرچاوەگەلی ئەمنییەتی ڕایانگەیاند کە ڕۆکێتی " کاتیووشا " لە نزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ١٦ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای پایتەختی ئەم ووڵاتە کەوتوەتە خوارەوە .
بە ووتەی ئەم سەرچاوە ئەمنییە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ڕۆکێتەکە نەتەقیوەتەوە و لێکەوتنی شی بە نزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هیچ جۆرە زەرەری گیانی بە دواوە نەبوە .
لە هەمان حالدا بنکەی میدیایی " الفرات نیوز " ی عێراق یش لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی یەوە ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕۆکێتە کاتیووشایە لە نزیکی ساڵۆنی تەشریفاتی فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتەوەتە خوارەوە بێ ئەوەی کە بتەقێتەوە و بەدوای ئەوەدا ئاسمانی ئەم شارە بینەری فڕینی هەندێک لە باڵەفڕەکانی بووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە