له‌ عێراق 10 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

له‌ عێراق 10 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

پەیامی کورد... له‌ عێراق 10 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ شه‌ش پارێزگای عێراق، 10 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی تشرینی دووه‌م ی 2022 ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه‌، مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایش له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ شه‌ش پارێزگا، توانیویانه‌ 10 بازرگانی هۆشبه‌ر بگرن، له‌لای یه‌ك له‌وانیش ده‌ست به‌سه‌ر 40 هه‌زار دانه‌ حه‌بی هۆشبه‌ر گیراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان كه‌ فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووبوو، توانیان له‌ سه‌ڵاحه‌دین، واست، بابل، به‌سره‌، كه‌ركووك و رۆژهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا، 10 بازرگانه‌كه‌ی هۆشبه‌ر بگرن.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، له‌لای یه‌ك له‌ بازرگانه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر 40 هه‌زار دانه‌ی حه‌بی هۆشبه‌ر له‌ رۆژهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا گیراوه‌، به‌گشتیش له‌لای سه‌رجه‌میان، 13 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراوه‌.

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،ته‌واوی تاوانباره‌كان رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌ تا سزای خۆیان وه‌ربگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە